سەردێر

پێنج زانیاری هەڵە لەسەر دەم پاککەرەوە کە نابێت باوەڕی پێبکەیت

زۆرێکمان دەم پاککەرەوە  mouthwash بەکار دەهێنین، بەڵام هەندێک بۆچونی هەڵەمان لەسەری هەیە کە پێویستە ڕاستیان بکەینەوە کە ئەوانیش:

 

-چارەسەرە بۆ بۆنی ناخۆش

-ئەم زانیاریە ڕاست نییە چونکە دەم پاککەرەوە میکرۆبەکانی ناو دەم لەناو دەبات و کاریگەری هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەو بۆنە لە سیەکانتەوە دێت نەک خودی ناو دەمت.

 

-قووتدانی شلەی دەم پاککەرەوە تەندروستە

-ئەمەش هەڵەیە، ڕەنگە گەر ڕێژەیەکی کەمی لێ قت بدەیت ئاسایی بێت، بەڵام گەر ڕێژەکە زۆر بێت ماددەی زیانبەخشی بۆ گەدە تێدایە.

 

– دەتوانی دەم پاککەرەوە تەنها بۆ ناو دەم بەکار بهێنیت

-ئەمەش هەڵەیە، دەتوانیت زۆر کاری دیکەی پێبکەیت

 

-بە چەند چرکەیەک کاری خۆی دەکات

-نابێت زۆر کەم لە دەمتابێت و بۆ دروستکردنی کاریگەری پێویستە لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٠ چرکە غەرغەرەی پێبکەیت.

 

-کە دەم پاککەرەوەت بەکار هێنا پێویستت بە ددان پاکردنەوە نییە

-پاککردنەوەی نێوانی ددانەکانی بە چلکەی ددان یان پەت گرنگە، چونکە شتە بەجێماوەکان لە ددانتدا ناهێڵێت، لە کاتێکدا دەم پاککەرەوە تەنها بەکتریاکان دەکوژێت.