سەردێر

چەند وەرزشێک بۆ ژنانی تەمەن ٤٠ ساڵ کە وایان لێدەکات وا هەستبکەن ٢٠ ساڵن

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە بۆ ژنانی تەمەن ٤٠ ساڵ کە وایان لێدەکات وا هەستبکەن ٢٠ ساڵن و بەتەواوەتی هەست بە گەنجبوونەوە دەکەن:

 

-بکەوە سەر دەم و لە پشتەوە بە دەستت قاچەکانت بگرە و بۆ ١٠ چرکە بەم جۆرە بمێنەرەوە،  دواتر ١٠ چرکە پشوو بدە. ١٠ جار

 

-وەرزشی پەتپەتێن  ئەنجام بدە، ٥ سێتی ١٥ جاری و لە نێویدا ١٠ چرکە پشوو بدە

 

-وەرزشی (Superman) ئەنجام بدە، لەسەر دەم ڕابکشێ و دەست و قاچت بەیەکەوە بەرز بکەرەوە و ١٠ چرکە بوەستە،  دواتر ١٠ چرکە پشوو بدە. ١٠ جار

 

-سنگت بەرە بۆپێشەوە و دەستەکانت ڕێک بکە و قاچێکیشت بۆ دواوە و لە سەر یەک قاچت بوەستە، دواتر بچۆرەوە دۆخی ئاسایی، ٢٠ جار بۆ هەر لایەک

 

-ڕۆژانە نیو کاتژمێر بە هێواشی ڕابکە

 

-دواتر داوا لە کەسێک بکە کە قۆڵت بۆ دواوە ڕابکێشێت و بە قاچی پاڵ بە پشتەوە بنێت تا جەستەت بکشێت، ٥ جار