سەردێر

٥ تاکتیکی تەندرووستی کە ژیانت بۆ ئاسانتر دەکات

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکی تەندرووستییر کە ژیانت بۆ ئاسانتر دەکات:

 

-زۆرێکمان بەسەرماندا هاتووە کە شەو بەهۆی ئازاری قۆڵمانەوە خەبەرمان دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە بەسەریدا دەخەوین و سڕ دەبێت، بۆ نەهێشتنی ئەم ئازارە لەجیاتی ئەوەی هەڵبستیت، سەرت ببە بۆ دواوە و دواتر بەملاولادا بیجوڵێنە، بەو جۆرە خوێن ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ قۆڵەکانت.

 

-کارێکی هەڵەیە ڕاستەوخۆ پاش نانخواردن ددانت بشۆیت و پێویستە ماوەک چاوەڕوان بکەیت، چونکە ددان شۆردن لە پاش نانخواردن وادەکات ترشەڵۆکی خواردنەکە زیاتر بەناو ددانتا بچێتە ناوەوە و کلۆری دەکات.

 

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە بنێشت جوین توانای مێشکت باشتر دەکات و وادەکات شتەکانت بەبیر بێتەوە.

 

-گەر دەتەوێت نیزگەرەکەت نەمێنیت، بە شتێک خۆت بترسێنە و نزگەرەکە دەڕوات

 

-کاتێک دەخەویت هەندێکجار بەهۆی ناچاریت بە چونە تەوالێت خەبەرت دەبێتەوە و دواتر خەوت لێناکەوێتەوە، شارەزایان ڕێنمایمان دەکەن تا دەکرێت گڵۆپ کەمتر هەڵبکەین بۆ چونە تەوالێت و یەک چاویشمان بکەینەوە، بەو جۆرە جەستە وانازانێت کە بەیانیەوە و پێویستە هەڵبستیت، بۆیە دواتر ئاسانتر خەوت لێدەکەوێتەوە.