سەردێر

ئەو کچ و کوڕەی کە لە سەهۆڵەکە سەمایان کرد: کارەکەمان بەڕێکەوت بووە و داوای لێبوردن دەکەین

محەمەد خالید، ئەو کوڕەی لەگەڵ کچێک بەناوی (تێفانی) شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەهۆڵەکە لە سلێمانی سەمایانکرد ڕوونکردنەوە دەدەن و ئاماژە بەوەدەکەن کە مەبەستیان نەبووە سوکایەتی بە هیچ بیروباوەڕێک بکەن.

محەمەد خالید ڕایگەیاندووە” ئێمە مەبەستمان نەبووە سوکایەتی بە هیچ بیروباوەڕێک و مانگی ڕەمەزان بکەین بۆیە ئێمە داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر کارەکەمان هەستی موسڵمانانی بریندار کردبێت، هیچ مەبەستێکی سوکایەتیمان نەبووە و تەنها بە ڕێکەوت سەمامان کرد.”

محەمەد وتوشیەتی”“من و تێفانی مامۆستای سەماین و پێشتریش لە شوێنی دیکە سەمامان کردووە، بەڵام لەو باوەڕەدا نەبووین سەماکەی شەوی ڕابردوو کاردانەوەی لەو شێوەیەی لێبکەوێتەوە”

كوڕەكە كە ناوی “محەمەد خالید”ـیە و خەڵکی یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە و کچەکەش بە ناوی “تیفانی کورییه”ـیە و كریستیانە و خەڵکی شاری حەلەبی سوریایە ئاماژەیان بەوەكردووە.