سەردێر

لەیەکەم ساڵی ژن و مێردایەتیدا ئاگاداری ئەم ٥ خاڵە بن

ساڵانی سەرەتای هاوسەرگیری زۆر گرنگە، چونکە سەرەتای پێکەوە ژیان و هەوڵی بەیەکەوە گونجانتانە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە گرنگە لەو ساڵانەدا ڕەچاوی بکەیت:

 

-گرنگترین كۆڵەكەی دروستكردنی خێزانێكی بەختەوەر راستگۆیيە، ئەویش لە كورتترین پێناسەدا بریتیە لە ئاگاداربوونی هاوسەران لە كاروبارەكانی یەكتر و دوركەوتنەوە لە شاردنەوە و هێشتنەوەی كارەكانیان بە نهێنی.

-هەندێك لە هاوسەران دوای هاوسەرگیری گرنگی ئەوتۆ بە تەندروستیان نادەن، بەتایبەتی لە رووی زیادكردنی كێش، كە ئەگەر سنودارنەكرێت كێشەی تەندروستی زۆری لێدەكەوێتەوە.

-لە سەرەتاكانی ژیانی هاوسەرگیردا پێویستە هاوسەران زیاتر گرنگی بە بواری داراییان بدەن و خەرجییەكانیان كەمتربێت، چونكە ساڵانی سەرەتا، هەنگاوە یەكەمینەكانی بنەڕەتی دروستكردنی هەرەمی دارایی خێزانە.

-ئەو ساڵانە خۆشترین كاتی سۆزداری و لێكنزیكبونەوەی هاوسەرانە لە ماڵەوە و دەرەوە و باشترە هەردووكیان ئاگاداری زیاتری یەكتربن، بەتایبەتی بۆنەكانی لە دایكبوون و بەشداری لە كۆڕ و چالاكی و كارە تایبەتییەكانی یەكتردا.

-ناكرێت دوای هاوسەرگیری گۆڕانكاری زۆر لە پەیوەندییە سۆزدارییەكاندا دروستبكرێت، بەڵكو دەبێت بەردەوام بن لە دڵداری و بەسەركردنەوەی ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی پێشتر سەردانیان كردووە.