سەردێر

٧ کار کە نابێت لە پێش گەشتکردن بە فڕۆکە ئەنجامی بدەیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کارە کە نابێت لە پێش گەشتکردن بە فڕۆکە ئەنجامی بدەیت:

 

-دیکۆمێنتە گرنگەکانت مەخەرە جانتای بچوکەوە، چونکە وادەکات ناچاربیت ئاگات لە زیاتر لە جانتایەک بێت، جگە لەوەی ئەو جانتا بچوکانە ئاسانتر وندەبن.

-دڵنیابە لەوەی کە بە باشی شوێنی فڕۆکەخانەکە دەزانیت و دەشزانیت چۆن دەچیتە فڕۆکەخانە بۆ ئەوەی بتوانیت لەکاتی خۆیدا بگەیت

-دەبێت کاتەکەت بەشێوازێکی باش ڕێکبخەیت بەجۆرێک بێت کە نە زۆر زوو بگەت و نە درەنگیش بکەویت.

-بەهیچ جۆرێک گەشتەکانت وا ڕێک مەخە کە ناچاربیت لە فڕۆکەخانەدا بمێنیتەوە، چونکە زۆر بێزارکەرە

-بەر لە چوون بۆ فڕۆکەخانە پێشتر جانتاکەت بکێشە، بۆی دواتر ناچار نەبیت پارەی کێشی زیاتر بدەیت

-بەر لەوەی بڕیاربدەت کە جانتاکەت لە فڕۆکەخانە بپێچیتەوە، دڵنیابە لەوەی کە هیچکام لە کەرەستە پێویستەکانتی تێدا نییە

-کاتێک گەشتی فڕۆکەت نزیکە، خواردنی جیاواز مەخۆ کە پێشتر نەتخواردووە، چونکە ڕەنگە جەستەت هەستیاربێت بەرامبەری و لە گەشتەکەدا تووشی کێشە ببیت.