سەردێر

کۆمەڵێک کاری ڕۆژانە کە بەهەڵە کردومانە و پێویستە دوبارە فێری ببینەوە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری ڕۆژانەیە کە بەهەڵە کردومانە و پێویستە دوبارە فێری ببینەوە:

 

کردنەوەی گۆشتی بەستوو

-کارێکی هەڵەیە گۆشت و مریشکی بەسوو بکەیتە ئاوی گەرمەوە یاخود لێبگەڕێیت بە گەرمی ژورەکە بکرێتەوە، چونکە بەو جۆرە بواردەدەیت بە بەکتریاکان کە زیادبکەن و چەند هێندە ببن، ئەمەی خوارەوە ڕێگا درووستەکانە:

-لە بەفرگر دەری بهێنە و بیکەرە ساردکەرەوەوە (بەڵام ئەمەیان ١ ڕۆژی پێویستە و پێویەستە پێشتر پلانت هەبێت)

-هەموو نیو کاتژمێرێک ئاوی ساردی بەسەردا بکە تا دەکرێتەوە

-بیکەرە مایکرۆیڤەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداری بیت بۆئەوەی نەکوڵێت.

 

 

گوێگرتن لە گۆرانی بە بەرزی بە هیدفۆن

-ئەمەش کارێکی هەڵەیە و زیان بە گوێچکەت دەگەیەنێت، پێویستە دەنگی کەم بکەیتەوە

 

 

ڕاگرتنی پژمین

-ڕاگرتنی پژمە زیانی بۆ پەردەی گوێچکە و سیەکانیشت هەیە، بۆیە باشترە بپژمیت بەڵام دەست بە دەمتەوە بگرە.

 

 

-بەکارنەهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆشۆردن لە کۆتایدا

-کاتێک خۆت دەشۆیت بەئاوی گەرم، گرنگە لە کۆتایدا ١٠ بۆ ٣٠ چرکە بەئاوی سارد خۆت بشۆیت بۆئەوەی سوڕی خوێنت چالاک ببێت، پاشان بچیتە دەرەوە

 

-ڕاگرتنی (با ) بۆماوەی زۆر

-ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە، چونکە کاتێک گازەکە ڕادەگرین، لە جەستەماندا دەمەێنیتەوە و گەر ماوەی زۆری بەسەردا بچێت، گازەکە زۆرتر دەبێت و دەگەڕێتەوە و هەوڵدەدات لە شوێنی دیکەوە دەربچێت، بۆیە لە هەندێک دۆخدا لە ڕێگەی هەناسەدانەوە لە دەمەوە دەردەچێت، بۆ چارەسەری ئەوە پێویستە:

-لە کاتی هاتنی بادا بچیتە تەوالێت و دەری بکەیت

-خواردن باشتر بجوو بۆ ئەوەی کەمتر هەوا بچێتە گەدەتەوە

-گەر باو زۆربوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.