سەردێر

پاش ئەوەی تۆمەتباریان کرد بە بردنی ئاواز، شاباز زەمانی دوو گۆرانی خۆی سڕیەوە

شاباز زەمانی هەردو گۆرانی (پایز و دەستت بێنە)ی لە كەناڵی یوتیوب سڕییەوە و رونكردنەوە لەبارەی بردنی ئاوازەكانییەوە دەدات.

شاباز زەمانی لەو بارەیەوە وتویەتی”لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی گۆرانیبێژێكی ئەلبانی، پێمخۆشبو پێتان بڵێم من پێشتر بۆ ئاوازی ئەو دو گۆرانییە قسەم لەگەڵ كردوە و لاری نەبون وەرگیراوە بۆ هەردو گۆرانییەكە، تەنانەت لە ناو گۆرانییەكەدا ناوی هێنراوە كە ئاوازەكە لەو وەرگیراوە”.

وتیشی، “وادیارە ئەم گۆرانیبێژانە داوای پارەیان كرد و دواتریش داوای دوێتیانكرد بەو مەرجەی مافی كۆپی رایتەكە بدەن بە ئێمە، بەڵام من وتم كە كات دەدەین بەو بابەتە، هەندێك كەسیش سودیان لەمە بینیوە و بڵاویان كردوەتەوە، بەڵام من هەردو گۆرانییەكەم سڕییەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی جوانی خۆمم”.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە گرتە ڤیدیۆیەكی گۆرانیبێژی ئەلبانی، موحەریم ئەحمەتی بڵاوبوەتەوە، كە پەیامێك بۆ شاباز زەمانی دەنێرێت و تیایدا باس لەوە دەكات كە شابا زەمانی دو ئاوازی بردوە و داوای دوێتیشی كردوە، دەڵێت، “من بە دوێت رازی نیم و پێویستە لە ماوەی 24 كاتژمێر گۆرانییەكان بسڕیتەوە”.