سەردێر

ئايا ڕۆژوو گرتن لە كاتى دووگيانى ئاساييە؟

لە ئاينى ئیسلام ڕێگا دراوە بە ئافرەتى دووگيان يان ئەوانەى شير ئەدەن كە بە رۆژوو نەبن، ئەگەر ترس لە سەر بارى تەندروستى خۆى و كۆرپەكەى دروست بێت، وە دەتوانێ دوايى بيگريتەوە يان فديە بدات، ئەوە شتيكى تايبەتە بە خۆى .
بەلام ئەگەر ويستى بە روژوو بێت دەبێ ئەم بابەتە لەگەڵ پزيشكى خۆى تاوتوێ بكا هەتا بزانى روژووكەی بگرێ يان نا.
ئايا ڕۆژوو گرتن لە كاتى دووگيانى ئاساييە؟
هەتا ئيستا ئەم بابەتە لە ژێر توێژينەوەيەوەیە، راستيە زانستەيەكان زور روون نيە. هەندى لە تويژينەوەكان واى دەرخستوە كە كێشى كۆرپەلە و وێڵاشی ئەو ئافرەتانەى كە ڕۆژوو دەگرن كەمترە لە وانەى كە روژوو ناگرن و بۆى هەيە رۆژوو گرتن توشى وشكى بكات ( جفاف) بە تايبەت لە وەرزى هاوين كە زۆر گەرمە وە ڕۆژ درێژە.
زۆربەى تويژينەوەكانى ديكە دەريان خستوە كە هيچ جياوازيەك نيە لە نێوان كورپەى ئەو ئافرەتانەى كە بە روژوو دەبن وە ئەوانەى كە بەروژوو نابن.
بە گشتى كاريگەرى ڕۆژوو لە سەر دووگيانى پەىوەستە بەم خاڵانەى خوارەوە:
١.بارى تەندروستى ئافرەتەكە بە گشتى.
٢.مانگي رەمەزان لە چ وەرزێكە.
٣.دووگيانيەكە لە مانگى چەندەمە.
بەراستى تويژينەوەيەكى زۆر دەبێ ئەنجام بدرێ تاوەكو بزانين كە روژوو گرتن ئايا كاريگەرى هەيە لە سەر بارى تەندروستى و گەشەى كورپەلەوە.
ئايا ئەو كاريگەريە دەمينێ تا قوناغەكانى ژيانى داهاتووى؟
ئەگەر ويستم بە رووژو بم هيچ شتيك هەيە پيويست ئەكات بيكەم هەتا روژووەكەم تەندروست بێت بو خوم و كورپەكەم؟
دووگيانى بەو قوناغە دادەنريت كە جەستە پيويستى بە خواراك و خواردنەوەى تەندروستە. ئەگەر ويستت بە روژوو بيت دەبێ سەرداني پزيشك بكەيت و ئەو پشكنيني كلينيكيت بو بكات و رێنمايت بكات ئايە هەموو روژ بە روژوو بيت يان روژێك نا روژێك يان كوتايي هەفتە يانيش بە روژوو نەبيت.
رۆژوو و وشكبوون
ئەگەر بە روژوو بووي دەبێ چاودێري نيشانەكاني وشكبوون بكەيت لە خوت بە تايبەتي لە كاتي هاوين، كە رۆژ زۆر درێژەو گەرمە، وەكو هەستكردن بە توونيەتی، كەمبووني ميز لە سێ بۆ چوار جار كەمتر لە روژێكدا وە رەنگی زۆر تۆخ دەبێت، سەرئێشان، سەرسوران، ماندووبوون، وشكي دەم. دەبيت روژووەكەت يەكسەر بشكێني ئەوەش بە شلەی شيرين و سوير، يان خواردنەوەي ORS.
باشترە جێگات فينك بيت و لە سێبەر بيت و خوت زور ماندوو نەكەيت كاتي بەروژوويت و خواردنەوەي برێكی زور لە ئاو لە كاتي بەرەبانگ و پاشێو، چونكە لە كاتي دووگياني پێويشتي جەستە بۆ ئاو بە رێژەي كوپێ يان دوو كوپ ئاو زياد دەبێت، بۆيە دەبێت بە لای كەم دە كوپ ئاو بخويتەوە. هەروەها خواردني سەوزەو ميوەو شلەمەني بە ريزەيەكي زور لە بەرەبانگ و پاشێو وە كەمكردنەوەی خوراكە سوێرەكان بە تايبەت كاتي پاشێو تاوەكو توونيت نەبێت.
دەبێت دڵنيابيت لە وەرگرتني ڤيتامە گرنگەكاني دووگياني وەكو فوليك ئاسيد و ڤيتامين دي و خواردني ئەو خوراكانەي وزەت بە شيوەيەكي تەدريجي ئەداتێ وەكو پاستا، نان، شوفان، پاقلەمەنيەكان و گویز و بادەم بە تايبەتی لە كاتی پارشێو.
د. ميديا عبدالله مجيد البرزنجي
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون