سەردێر

٨ تاکتیک بۆ کچە جەستە پڕ و قەڵەوەکان تا لە ڕەسمگرتندا زۆر جوان دەربچن

ئەوەی ڕاستنیە کە بەهۆی کێشی زیادەوە یان پڕی جەستەتەوە ناتوانیت بە تەواوی وێنەی جەستەت بگریت چونکە جوان دەرناچێت، چونکە نهێنیەکە لە شێوازی وەستانەکەتدایە:

 

-قاچەکانت بەیەکەوە مەنسوێنە، بەڵکوو کەمێک لێکیان دوربکەرەوە

-دەستت بە جەستەتەوە مەنوسێنە تا لاوازتر لەوەی کە هەیت دەربکەویت

-سەرت خوار مەکەرەوە بۆئەوەت غەبغەبەکەت دەرنەکەوێت

-تا دەتوانیت هەوڵبدە لە پشتەوە وێنە بگریت، بەوجۆرە جەستەت جوانتر دەردەکەوێت

-کەمێک جەستەی خۆت بەلای کامێراکەدا بخە

-لەکاتی دانیشتن پشتت ڕێک بکەو سکت بەرە ناوەوە و هەوای تێدا مەهێڵە

-بۆ دەرنەخستنی خەتەکانی ورگت، لە کاتی دانیشتندا کەمێک بەلادا بکەوە

-کەمێک کەلەکەت بەرەوڕووی کامێراکە بجوڵێنە تا کەمەرت بچوکتر دەربکەوێت