سەردێر

٨ بنەمای گرنگی ئەتەکیەت کە زۆر گرنگە هیچکات پشتگوێی نەخەیت

-کاتێک پارە لە یەکێک قەرز دەکەیت، کاتی دانەوەکەی پێبڵێ و با ماوەکەشی لە مانگێک زیاتر نەبێت.

-گەر کەسێک بانگێشتی کردیت بۆ خواردن، گرانبەهاترین خواردنەکان هەڵمەبژێرە، بەڵام گەر خۆی داوایکرد ئەوکاتە ئاساییە.

 

-گەر کەسێک لە مۆبایلەکەی وێنەیەکی نیشان دایت، مەچۆرە سەر وێنەکانی دیکە و دوای بڵێیت “ببورە نەمزانی”

 

-کاتێک لە شوێنی گشتیت جلوبەر بەتەواوی لەبەر منداڵەکەت دامەکەنە بە بیانووی ئەوەی منداڵە.

-کارێکی جوان نییە کە لە شوێنی گشتی نینۆکت یان ددانت یان لوتت پاک بکەیتەوە.

 

-ئەگەر بە تەلەفون لەگەڵ هاوسەر یان کەسە نزیکەکانت قسەت کرد لە شوێنی گشتی، ئەتەکیەت وایە ناوەکەی بڵێیت نەک ئەوەی بڵێیت “ژنەکە، یان پیاوەکە”

 

-کاتێک دەچیتە لای نەخۆش یان بە تەلەفوون، گفتوگۆکە زوو کۆتایی پێبهێنە.