سەردێر

بۆچی بۆ ئەوەی بە چاوەوە نەبیت دەکێشیت بە تەختەدا؟

ئەفسانەیەکی باو هەیە کە کاتێک کەسێک وەسفی کەسێکی دیکە دەکات، بۆ ئەوەی بە چاوەوە نەبێت دەکێشێت بە تەختەدا، بەڵام ئایا ئەم ئەفسانەیە لە چیەوە هاتووە؟

دوو نوسەر بەناوەکانی ستيفان بيكتر و ديبورا ئرونسون لە کتێبێکیاندا بەناوی (بەختی باش) ئەم بابەتەیان ساخکردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە کە دیاردەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی بتپەرست بوون و پێیان وابووە تەختە کە کەرەستەیەکی سرووشتیە هۆکارە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خودادا.

هەر بۆیە ئەوان کاتێک لە چاو ترساون یان لە بەختی خراپ، کێشاویانە بە تەختەدا بۆ ئەوەی ڕوحە بەدەکان دەربکەن و هەر ئەمەش ڕەگ و ڕیشەی کێشانە بە تەختەدا لەکاتی چاو و بەختی خراپدا کە تا ئێستاش لە هەندێک کۆمەڵگەدا بوونی ماوە.