سەردێر

دوو کاری قورس کە دەتوانیت بە مەعجوونی ددان و ڤازلین ئەنجامی بدەیت

مەعجونی ددان و ڤازلین دوو کەرەستەک کە جگە لە کارە سەرەکیەکەی خۆیان لە زۆر بواری دیکەی جوانکاری و ماڵداریدا بەکار دەهێندرێت، بەڵام ئەمەی خوارەوە دوو کاری قورس کە دەتوانیت بە مەعجوونی ددان و ڤازلین ئەنجامی بدەیت.

مەعجونی ددان جێگرەوەیەکی زۆر باش و کاریگەرە بۆ گرتنی ئەو کون و چاڵانەی لە دیواری ماڵەکەتدا هەیە، تەنها هێندە بەسە کە ڕەنگی مەعجونەکە لەگەڵ ڕەنگی بۆیاخەکەدا یەکبێت، دواتر دەتوانیت مەعجونی لێبدەیت و پێی دابپۆشیت.

هاوکات یەکێکی دیکە لە کارە قورسەکان کە ئەمەیان بە ڤازلین دەکرێت چارەسەری ژەنگە، دەتوانیت کرێمی ڤازلین بدەیت لەو شوێن و ئاسنانەی کە ژەنگیان هەڵهێناوە یان خەریکە ژەنگ هەڵدەهێنێت، ڕێگری لێدەکات و چارەسەرێکی باشە بۆی.