سەردێر

١٠ ڕێگای ئاسان بۆ نەهێشتنی ورگی قات قات

ئازیزەكەم یەكەمین رێگە بۆ رزگاربون لە چەوری ورگ كێش دابەزینە ئەویش لە رێگەی رێجیم كردن و وەرزش و خواردنی تەندروست وە دوركەوتنەوە لەو خۆراكانەی رێژەیەكی زۆر چەوری و شیرینی و مادەی زیان بەخشی تیایەو دەبێتە هۆی زیاد بونی كێش , لێرە چەند ئامۆژگاریەكت پێشكەش دەكەین كە لە كێشی زیدە و چەوری ورگ دەتپارێزن ئەوانەش:

-زۆر بە هێواشی نان بخۆ.


-بەرنامەیەكی تەندروست بۆكاتی نان خواردنەكانت دابنێ‌.


-ئەو خۆراكانە هەڵبژێرە كە رێژەیەكی كەم چەوری و كاربۆهیدراتی تێدایە و خۆت بە دوور بگرە لە شیرینی و خواردنی نا تەندروست.


-هەوڵبدە سەوزە و میوە زۆرتر بخۆیت.


-بەباشی بخەوە و لە كەم خەوی دووربكەوەرەوە چونكە هیلاكی و كەم خەوی وادەكات زیاتر هەست بە ماندوبون بكەیت و زیاتر بخۆیت.


-خواردنەوە تەندروستەكان زیاتر بخۆ وەك شەربەتی سروشتی و چای سەوز و هتد.


-هەوڵبدە ڕۆژانە ڕێژەیەكی زۆر ئاو بخۆیتەوە.


-خوارنی نانی گەنم و ئارد زۆر كەم بكەرەوە.


-خۆت رابهێنە رۆژانە لەسەر وەرزشی ئیرۆبیك .


-رۆژانە 5 خولەك بۆ وەرزشی سك و گەدە تەرخان بكە.