سەردێر

٩ بەکارهێنانی ناوازەی سۆدەی نان بۆ خانمان کە زۆر سوودیان پێدەگەیەنێت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی سۆدەی نان بۆ خانمان کە زۆر سوودیان پێدەگەیەنێت:

 

-یەک تۆز سۆدەی نان گەگەڵ ئاو و زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵبکە و بیدە لە بنباڵت، هەم بۆنی عەرەق ناهێڵێت و هەم دژە عەرەقە

 

-٢ کەوچکی بچوک ئاوی سندی و ١ کەوچکی بچوک سۆدەی نان و کەمێک زەیتی زەیتوون تێکەڵبکە و بیدە لە ڕوخسارت، پێستەکەی پاک دەکاتەوە و گەنج دەبیتەوە.

-٣ کەوچک سۆدەی نان و ١ کەوچک شەکری قاوەی و کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵبکە و بیدە لە قاچت، قڵش و خراپیەکانی پێوە ناهێڵێت.

-١ کەوچکی بچوک سۆدەی نان لەگەڵ ٢٠ دڵۆپ ڕۆنی گەرچک بکەرە ناو شامپۆکەتەوە و قژتی پێ بشۆرە، قژت بەهێز و درێژ دەکات.

-ئاوی نیو لیمۆ لەگەڵ ٣ کەوچکی بچوک سۆدی نان و ٣ کەوچک هایدرۆجینی پیرۆکسید تێکەڵ بکە و بیکە سەر قاشە لیۆمکە و  بیدە لە ناوچە ڕەشەکانی جەستە (بۆنمونە ئەنیشک) و زۆر بە باشی سپی دەکاتەوە.

-کەوچکەچایەک سۆدی نان و کەوچکەچایەک هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە لە لێوت  و ١ -٢ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر لێوت گەشاوە و جوان دەکات

-بە ئاوی گەرم هەویرێک بە سۆدەی نان گەرم بکە و   بیدە لە مووی ڕوخسارت و شەو تا بەیانی پێوە بهێڵەرەوە، دواتر زۆر بەباشی لێی دەکاتەوە

-چایەکی گوڵەبەیبوون لێبنێ و دواتر لێبگەڕێ تا سارد دەبێتەوە، دواتر ١ کەوچکی بچوک سۆدی تێبکە و بیدە لە ژێر چاوت، ڕەشیەکەی بەتەواوەتی لادەبات.

٢ کەوچکی بچوک سۆدەی نان و ٢ کەوچکی بچوک هەنگوین تێکەڵبکە و بیدە لە ڕوخسارت، پاش ماوەیەک بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، پێستەکەی زۆر ساف و جوان دەکات