سەردێر

ئایا یاری دۆمینە و کۆنکەن لەکاتی ڕۆژوودا گوناحە؟ ڕۆژووەکە بەتاڵ دەکاتەوە؟

هەندێکجار ڕوودەدات کە ڕۆژوەوانان بۆ تێپەڕاندی کاتی بەڕۆژووبونیان یاری جۆراوجۆر و لەنێویشیاندا دۆمینە و کۆنکەن ئەنجام دەدەن، بەڵام ئایا حوکمی ئەو یاریە لە ڕەمەزاندا چییە؟
بەوتەی شێخ ماجدی حەفید، مامۆستای ئایینی ئەو شتانەی لە پێش ڕەمەزان حەرامن و گوناحن لەناو ڕەمەزانیش گوناحن، هەر بۆیە ئەو شتانە ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵام گوناحە.
ئەو مامۆستایە وتوشیەتی”پێغەمبەر (د.خ) دەفەروێت کەسێک کە بەڕۆژوو دەبێت پێویستە هەموو ئەندامانی جەستەی بەڕۆژوو بێت نەک تەنها ورگی بەڕۆژوو بێت.