سەردێر

چەند هەڵەیەکی باو، کە نابێت لە جل شۆردندا ئەنجامی بدەیت!

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە کە نابێت چیدیکە لە جل شۆردندا ئەنجامی بدەیت و پێویستە وریایی بیت:

 

– بەکارنەهێنانی درەمانی دژە بەکتریا لە جلشۆریندا هەڵەیە، چونکە گەر کەسێکی خێزانەکە نەخۆش بێت بەکتریا بۆ ئەوانی دیکەش دەگوازێتەوە.

– پاکنەکردنەوەی جلشۆرەکە یەکێکی دیکەیە لە هەڵە گەورەکان، چونکە گەر پاکی نەکەیتەوە دواتر لەجیاتی جل پاک بکاتەوە پیسی دەکاتەوە.

– بۆ ئەوەی جلوبەرگ بە باشی پاک ببێتەوە پێویستە بە هەڵەوگێڕاوی بخرێتە ئامێرەکەوە

– نابێت بەهیچ جۆرێک زیاتر لە توانای ئامێرەکە جلی پێبشۆیت

– کاتێک جلی نوێ دەکڕیت پیویستە بەر لەوەی لەبەری بکەیت بیشۆریت، گرنگیشە ڕەنگە هاوشێوەکان بەیەکەوە بشۆیت