سەردێر

٦ کێشەی تەندرووستی گەورە، توشی ئەو کەسانە دەبێت کە زیاتر لە ٨ کاتژمێر دەخەون، چارە چیە؟

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی گەورەیە، توشی ئەو کەسانە دەبێت کە زیاتر لە ٨ کاتژمێر دەخەون:

– پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان قەڵەوی و زۆر خەوتندا و ئەو کەسانە ئەستەمتریش دەتوانن کێش دابەزێنن

– زیاتر توشی بێزاری و بێتاقەتی دەبیت

– ئەگەری توشبونت بە سەکتەی دڵ ٣٤٪ زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ خانمان مەترسیدارترە چونکە ئەوان زیاتر لە پیاو دەخەون

– توشی سەرئێشەی بەردەوام دەبیت

– مێشکت باش کارناکات و زووش شتت لە بیردەچێتەوە

– توشی خەوزڕان و ناڕێکی خەوتن دەبیت

 

چۆن وا دەکەیت بە باشی بخەویت:

 

-خواردنی تەندرووست بخۆ

-خواردنەوە کحولیەکان کەمبکەرتەوە

-وەرزش بکە

-کاتی خەوتن و هەستانت با دیاریکراو بێت

-ئەو خواردنانە مەخۆ کە کافاینی زۆر تێدایە

-با شوێنی خەوەکەت پاک و تاریک و ئاسوودە بێت.