سەردێر

٨ هەڵەی باو کە زۆرجار کوڕان لە ستایلدا ئەنجامی دەدەن و ناشرینە!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی باوە کە هەندێکجار کوڕان لە ستایلی خۆیاندا ئەنجامی دەدەن و زیانی بۆیان هەیە و ستایلەکەیان تێک دەدات، هەر بۆیە گرنگە کە لێیان دووربکەویتەوە:

 

-دانای مۆبایل و جزدان لە گیرفاندا کە زۆر دیار بێت ستایلی جلەکانت تێکدەدات

-چاکەت و جانتای پشت بەیەکەوە ناگونجێت، هەر بۆیە نابێت بەکاری بهێنیت

-زۆرجار ڕوودەدات کە کاتژمێرەکەت لەکارکەوتووە بەڵام هەر بەکاری دەهێنیت، ئەوەش وێنایەکی خراپت لەسەر درووستدەکات

-بۆینباخەکەت نابێت کورت یان درێژ بێت، بیکە بە بنەما : دەبێت سەری بۆینباخەکە بگاتە پشتێنەکەت

-دانانی چاویلەک لەسەر سەرت ناگونجێت و دەتوانیت هەڵی واسیت بە ملتەوە

-قۆڵی چاکەت نابێت کورت بێت، بەڵکوو دەبێت بگاتە مەچەکت

-کاتێک تراکسوودی وەرزشی لەبەردەکەیت، دڵنیابە لەوەی کە دوخێنەکەی نەهاتۆتە دەرەوە

 

-هیچکاتیش کراسی گەورەتر لە قەبارەی خۆت لەبەر مەکە و دڵنیابە لەوەی پڕ بە شانەکانتە