سەردێر

تەها قادر ماشئەپێکی ئیسلامی بۆ ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند تەها قادر بەرهەمێکی نوێی خۆی بە شێوازی ماشئەپ بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکەی تەها قادر میکس و ماسترینگی لەلایەن ئارام سەردار ئەنجام دراوە و ئەلەند حوسێن کاری دەرهێنانی بۆکردووە.
لە بەرهەمەکەدا تەها قادر چەند گۆرانیەکی هونەرمەندانی بەناوبانگ ماهیر زین و سامی یوسفی تێکەڵکردووە.
تەھا قادر خەڵکی شاری سۆرانە، دەرچوی کۆلێژی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەیەکی کەمە لە بواری ھونەری کوردیدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.