سەردێر

شەش رێگا بۆ گەشەێکی تەندروست بۆ منداڵەکەت

ئەمەی خوارەوە شەش رێگای تەندرووستە بۆ  گەشەی منداڵەکەت :

١. خۆراکی تەندروست : زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە وزە بەخشن و بڕ ڤیتامین و کانزاکانن وە دەبنە هۆی زیادبوونی رێژەی هۆرمۆنی گەشە وەک شیر و شیرەمەنی ، گۆشت ، ماسی سەلەموون ، سەوزەی گلادار، میوە ، پاقلەمەنیەکان، شا توو و شیلیک.
٢.وەرزیش : گرنگە منداڵ بجولێت و وەرزیش بکات نەک کاتەکانی بە دیار موبایڵ و تەلەفزیۆنەوە بێت . یاری پەتپەتێن و یاری باسکەو بالەو تێنس ، مەلەوانی و راکردن زۆر باشــــن .
یاری قورس وەک یاری هەڵگرتنی ئاسن بۆ تەمەنی سەروو ١٦ ساڵ گونجاوە.
٣. خەو : خەو گرنگە بۆ ئارامی دەروون و گەشەێکی تەندروست ، پێویستە منداڵ زوو بخەون لە کاژێر ١٠ ی شەو وە بەیانیان زوو هەستن بۆ نانی بەیانی کە زۆر گرنگــــە . بڕی هۆرمۆنی گەشە لە ٧٠ % لە کاتی خەودا دەرژێــــت .
٤. فشاری دەروونی : منداڵ دەبێت لە ژینگەێکی ئارام و تەندروست بژێت دوور بێت لە هەر فشارێکی دەروونی ، بە تایبەتی لە کاتی هەرزەکاریدا پێویستە زۆر ئاگاداری منداڵەکانمان بین . گەر منداڵەکەت هەر گرفتێکی دەروونی هەبوو هەر زوو راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکە با درێژە نەخاێنێـــــت.
٥. دەرمانی ڤیتامینات و وووزە بەش: گەر منداڵ خواردن و خەوی باش نەبێت و گەشەی بە پێی پێویست نەبێت ئاسایە بە بڕی پێویست وە تەنها بە رێنمای پزیشک و بۆ ماوەێکی دیاریکراوە بەکار بێـــت.
٦. دەرزی هۆرمۆنی گەشە : ئەم دەرزیە دەبێت تەنها و تەنها بە رێنمای پزیشکی منداڵان بەکار بێت چونکە بەکارهێنانی تەنها بۆ هەندێ حاڵەتی تایبەتە نەک بە حەز و ئارەزووی کەسەکە بێت چونکە خراپ بەکارهێنانی زیانی زۆری هەیــــــە.

ئامادەکردنـــــی:
دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان