سەردێر

بەپێی جۆری پێوەدانەکە بزانە کە چی پێوەیداویت

زۆرجار ڕوودەدات کە مێروویەک پێوەی داویت و نازانیت چییە، لێرەوە بەپێ جۆری پێوەدانەکە بزانە کە ئەوە چی بووە:

 

– هەنگ

پێستەکە سوردەبێتەوە و دەئاوسێت و هەست بە کزانەوە و سوتانەوە دەکەیت، چزوەکەی لە پێستتدا جێدەمێنێت و پێویستە زوو دەری بکەیت.

 

– زەردەواڵە
نزیکە لە پێوەدانی هەنگەوە و پێستەکە سوردەبێتەوە و دەئاوسێت و هەست بە چزانەوە و سوتانەوە دەکەیت، بەڵام ئازارێکی زۆریشی لەگەڵدایە.

 

– مێشوولە
سوردەبێتەوە و دەئاوسێت و خوروویی هەیە بەهۆی ئەو ماددەیەی دەیکاتە خوێنەکەوە.

 

– کێچ
سوری دەکاتەوە و ناوچەیەکی زۆر داگیر دەکات، ئازارێکی زۆریشی هەیە

 

– مێروولە
مێرولە زیاتر گازدەگرێت و مەترسی نییە، بەڵام دواتر بە پەڵە پەڵەی سووربوەوە دەردەکەوێت و هەندێک حەساسیەتیان بەرامبەری هەیە.

 

– مێرووی ناو جێگا
بەوەدا دەناسرێتەوە کە جێگای گازەکانی چەند دانەیەکە و هەموی سوردەبێتەوە و خورووی هەیە.
گەنە
زیندەوەرێکی ڕەق و بچوکە و دەچەقێت بە پێستدا، دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی لە باوترینیان، زەردوویی، بەوەدا دەناسرێتەوە کە لە شێوەی بازنەیەکی سوردایە و بۆماوەی ١٠ ڕۆژێک بەسەر پێستەوە دەمێنیتەوە.