سەردێر

چەند نهێنیەک لە سەر هۆڵەکانی سینەما کە تەنها کەسە شارەزاکان دەیزانن

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکە لە سەر هۆڵەکانی سینەما کە تەنها کەسە شارەزاکان دەیزانن:

 

-ڕەنگی کورسیەکان

پێشتر زۆرێک لە کورسی سینەماکان ڕەنگیان سور بوو چونکە لە سەر شێوەی هۆڵەکانی ئۆپێرای ئیتاڵی درووستکران بەو پێیەی ڕەنگی سور لە تاریکیدا باشتر دیارە، بەڵام گەر کەمێک ڕوناکی هەبێت ڕەنگی شین باشتر دەردەکەوێت، بۆیە ئێستا زیاتر ڕەنگی کورسیەکان شیینە.

 

گوێگرە-Earplug

کارێکی زیرەکانەیە گەر لە سینەمادا گوێگرە-Earplug بەکار بهێنیت، چونکە بەو جۆرە دەنگی مڵچەمڵچی خواردن و قسەکردنی کەسانەی تەنیشتت بێزارت ناکات و بەهۆی بەرزی دەنگی سینەماکەوە بە باشی گوێت لە فیلمەکەش دەبێت

 

-گەنمەشامی سینەما

– گەنمەشامی نرخەکەی لە سینەماکاندا بۆ چەندین هێندە زیاد دەبێت، بۆیە تا دەتوانیت لەوێ کەم بکڕە، جگە لەوەی بەهۆی ئەوەی بە بڕی زۆر گەنمەشامی دەکڕن، هەندێکجار گەنمەشامیەکە کۆنە.

 

-بردنەژورەوەی خواردنی خۆت

جگە لە خواردنەوە کحولیەکان بەتەواوەتی مافی خۆتە کە خواردنی خۆت لەگەڵ خۆتدا ببەیتە ژورەوە بۆ سینەماکان و بەپارەی گران لەوێ نەیکڕیت.

 

-کامێرای چاودێری لە تاریکیدا

-هۆڵی سینەماکان بە کامێرا چاودێری دەکرێت کە  کامێراکان بەجۆرێکە دەتوانێت لە تاریکیدا ببینێت، بۆیە ئەوێ شوێنێکی باش نییە بۆ پەیوەندی خۆشەویستی، بە پێی توێژینەوەیەکیش لانیکەم لە هەفتەیەکدا جارێک کەسانێک لەسەر ئەم کارانە دەکرێنە دەرەوە.