سەردێر

10 شت کە نابێت هەرگیز لە ژیانتدا شەرمی لێبکەیت!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە کە  نابێت هەرگیز لە ژیانتدا شەرمی لێبکەیت:

 

-باری کۆمەڵایەتی

-ئایا سنگڵیت یان جیابویتەتەوە ؟ ئەوە کەی کێشەی خەڵکە و پێویست ناکات شەرمی لێبکەیت

 

-هاوڕێکانت

-ئەوە بڕیار و هەڵبژاردەی خۆتە کە هاوڕێیەتی کێ دەکەیت و هاوڕێیەتی کێ ناکەیت، بۆیە پێویست ناکات شەرمی لێبکەیت.

 

-خەڵکی کوێیت

-خەڵکی شاریت یان لادێ؟ خەڵکی وڵاتێکی دواکەوتویت یان پێشکەوتوو؟ ئەوە جێگای شەرم نییە چونکە خۆت هەڵت نەبژاردووە و گەر نەتوانیت شانازی بە ڕابردوو و ڕەچەڵەکی خۆتەوە بکەیت، ناتوانیت شانازی بە داهاتوشتەوە بکەیت.

 

-کات بۆخۆت

-مافی خۆتە کاتی تایبەت بەخۆت تەرخان بکەیت و نەیدەیت بە کەس، ئەوەش پەیوەندی بەکەسانی دیکەوە نییە.

 

-کێش و باڵات

-شێوەی کێش و باڵات پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە نییە و ئەوە تایبەتمەندی خۆتە.

 

-نەتوانین بۆ ئەنجامدانی کارێک

-پێویست ناکات شەرم لەوە بکەیت کە نەتوانیت کارێک ئەنجام بدەیت، چونکە هەموان لە هەموو شتێکدا توانایان نییە.

 

-کار و پیشەت

-هەموان یەک کار و پیشەیان نییە و پێویست ناکات شەرم لە کارەکەی خۆت بکەیت

 

-توانای دارایی

-زۆر ئاساییە نەتوانیت شتێک بکڕیت یان نەچیتە شوێنێک چونکە پارەکەیت پێنییە، ئەوەش جێگای شەرم نییە.

 

-دەربڕینی هەستەکان

-ئاساییە کەسێکبیت کە هەستی خۆت دەرببڕیت و پێویست بە شەرم ناکات!

 

-نەزۆکی

نەزۆکی شتێک نییە کە لەدەسەڵاتی خۆتدابێت و پێویست ناکات هیچکات شەرمی لێبکەیت.