سەردێر

٨ ئامۆژگاری بۆ نەخۆشانی شەکرە لە ڕەمەزاندا

ئەمەی خوارەوە ٨ ئامۆژگاری گرنگە بۆ نەخۆشانی شەکرە لە ڕەمەزاندا:

١.لەکاتی ڕۆژووەکەیا زوو زوو فەحسی شەکرە بۆخۆی بکا
٢.جورعەی ئەنسۆلینەکە پێویستە کەم بکرێتەوە
٣.جۆری ئەنسۆلینەکە پێویستە ڕێکبخرێتەوە، ئەنسۆلینی تێکەڵ(خابط) باش نیە
٤.نانی پارشێو با زیاتر ئەو خواردنانە بێت کە خەستی شەکری کەمە وەکو ماست، گوێز، سەوزە و میوە
٥.لەکاتی بەربانگدا شیرینی و چەوری زۆر نەخوا وەکو شەربەتی مێوژ و پاقلاوە و لوقمەقازی و شتی سورەکراو.
٦.پێویستە نەخۆشی شەکرە خۆی بەدوور بگرێ لە وشکبونەوە، با زۆر نەچێتە بەر هەتاو، لە پارشێوا شتی سوێر زۆر نەخوا، ئاو و خەیار و سێو و قۆخ و زەڵاتە زۆر بخوات
٧.ئەگەر شەکرەی زۆر دابەزی(تووشی دەست لەرزین و دڵەکوتێ و ئارەقەکردنەوە و سەرگێژخواردن بوو) یان شەکرەکەی زۆر بەرزبۆوە (تووشی سەریەشەی توند و لەشداهێزران و بەرچاو تاریک بوون بوو) پێویستە بەپەلە ڕۆژوەکەی بشکێنی.
٨.ئەو ڕۆژانەی کە تەندروستی جێگیر نیە وا باشە بەڕۆژوو نەبێت.
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە