سەردێر

چوار بەکارهێنانی جیاوازی لیمۆ بۆ یەک مەبەست : سپیکردنەوەی ددان

یەکێ لە میوە خۆشەکانی ئەم وەرزە لیمۆیە کە چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە وبۆ نەخۆشی و پێستو قژ و هتد.. بەڵام لەهەموی گرنگتر باشترین چارەسەرە بۆ سپی کردنەوەی ددان کە دەتوانیت بەچەندین رێگە بەکاری بهێنیت کە لێرە باسی دەکەین لەوانە:

 

-لیمۆو سۆدەی نان

کەمێک سۆدە بکەرە سەر فڵچەی ددان شتنەکەت و چەند دڵۆپ ئاوی لیمۆشی بخەرە سەر و ددانتی پێبشۆ بۆ سپی بونەوەو بریقەدانی ددانەکانت ، بەڵام وریابە نابێت لەهەفتەیەکدا لە جارێک زیاتر بەکاری بهێنیت.

 

-پکین پاودەر  و لیمۆ

-یەک کەوچک پکین پاودەر لەگەڵ یەک کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵبکە و تێکەڵەکە بخەرە سەر فڵچەی دانەکەت و بە ددانتیا بهێنە بۆ ماوەی ٢ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە پاشان بیشۆ بەڵام نابێت لە ٢ خولەک زیاتر بەجێی بهێڵیت.

 

-خوێی زبر و لیمۆ

-نیوکەوچکی چا خوێی زبر لەگەڵ کەمێک ئاوی لیمۆ و مەعجونی ددان تێکەڵ بکە و هەرسێکی پێکەوە بەباشی تێکەڵ بکە و بۆ چەند خولەکێک بە ددانتیەوە بهێڵەرەوە پاشان بە ئاو بیشۆ

 

-ئاو و لیمۆ

-رێژەیەکی یەکسان لە ئاو لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە و لەدەمتا غەرغەرەی پێبکە بۆ چەند خولەکێک ددان سپی دەکاتەوەو پوک پاکدەکاتەوە ، لەهەوکردن دەی پارێزێت