سەردێر

چەند وەرزشێکی بەسوود بۆ بڕبڕەی پشتت بەر لەوەی زۆر درەنگ ببێت

ئازاری پشت و فەقەرات یەکێکە لە بەربڵاوترین ئازارەکان لەناو خەڵکدا، ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی بەسوودە بۆ بڕبڕەی پشتت بەر لەوەی زۆر درەنگ ببێت و چارەت نەبێت:

 

ئەم وەرزشانە لەلایەن پزیشکی تایبەتی چارەسەری سرووشتیەوە داندراوە و بە هەر هەمویان ١٠٠ دانەی لێبکە و بەهەموی کەمتر لە نیو کاتژمێرت پێویستە:

 

-بەدەمدا بەسەر مێز یان کورسیەکدا پاڵبکەوە و پشتت بۆ سەرەوە بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە. ٢٠ جار بە ٢ سێت

 

-بە پشتدا پاڵبکەوە و دواتر قاچت ببە بۆ لای سەرتەوە. ٢٠ جار بە ٢ سێت

-دەستت تا دەتوانیت لە پشتی سەرتەوە ببە بۆلای پشت و کەمێک ڕایبگرە. هەر لایەک ١٠ جار

 

 

-بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆ و دواتر بە شێوەیەکی خێرا قۆڵەکان و شانت بجوڵێنە ٣٠ بۆ ٦٠ چرکە

 

 

-بکەوە سەر پشت و ئەژنۆ و سنگت بۆلای یەک کۆبکەرەوە و کەمێک ڕایبگرە. ٢٠ جار بە ٢ سێت