سەردێر

ئەو مامۆستایەی کە ژنە کوژراوەکەی هەولێری مارەکردبوو: لەو کاتەدا تەمەنی ١٢ ساڵ بووە و جەستەی گونجاو بووە

ئەو مامۆستا ئایینیەی کە ئەو ژنەی هەولێری مارەکرد کە لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا ئاماژە بەوە دەکات بە ١٢ ساڵی ئەو ژنەی مارەبڕیوە و جەستەی گونجاو بووە.
ئەبووبەکر محەمەد، پێشنوێژ و وتارخوێنی گوندی گڕاو کە ئەو ژنەی مارەکردووە وتویەتی”تەمەنی کچەکە ١٢ ساڵ بووە، ڕاستە لە ڕووی یاساییەوە بۆ هاوسەرگیری گونجاو نییە، بەڵام لە ڕووی شەرعییەوە جەستەی بۆ مارەکردن گونجاوە”

ئەمەش پاش ئەوەدێت کە ئەو ژنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەشاری هەولێر بەدەستی مێردەکەی کوژرا.