سەردێر

كەسی ڕۆژووەوان چەند جار غەرغەرە و ددان شتن ئەنجام بدات؟

دەبێت مرۆڤ لەكاتی بەرۆژووبوون گرنگی بەتەندروستی بەشە جیاوازەكانی جەستەی بدات و لەژێر ڕێنمایی پزیشكیدا ڕەچاوی پاراستنی جەستەی بكات تاوەكو كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی بەجێ نەهێڵێت.

دەم و ددانەكان وەك بەشێكی گرنگی جەستە ئەژمار دەكرێت، كەپێویستە لەمانگی ڕەمەزاندا باشتر لەڕۆژانی ئاسایی پارێزگاری لێ بكەین ئەویش بەڕەچاوكردنی ڕێنمایە پزیشكیەكان.

د.پەیمان خالید، پزیشكی پسپۆڕی دەم و ددان بۆ (تەندروستی سلێمانی) ڕێنمایی تایبەت بە پاراستنی دەم و ددان لەكاتی بەرۆژووبوون دەخاتەڕوو و باس لەو ڕەفتارانە دەكات، كەپێویستە لەكاتی پارشێو و ڕۆژووشكاندا ڕەچاوی بكەین.