سەردێر

باوکی ئەو کچەی لە هەولێر کوژرا: وتیان ئێمە عەشائیرن و نابێت ژن تەڵاق وەربگرێت

زەهرای تەمەن ٢١ ساڵ پاش ئەوەی لە لایەن مێردەکەیەوە بە کە بە١٣ فیشەک کوژرا، باوکی ڕایدەگەیەنێت کە پێشتر هەڕەشەی کردووە.
باوکی زەهرا لەبارەی جیابوونەوە و تەڵاقدانی کچەکەی دەڵێت “هێنامانەوە بە سوڵحی عەشائیری تەڵاقی دا، مەلایان لەگەڵدا بوو و شەش شایەتحاڵ لەوێ بووین، مەلا دەستی لەسەر سینگی دانا و گوتی ‘کوشتن لای ئێمە نییە’ و ئەوە تەڵاقی دا، پرسیاری لە حەیدەر کرد، گوتی تەواو؟ ئەویش گوتی ‘تەواو’.”
باوکی دەڵێت، هێشتا کیتابمان نەبردبووە مەحکەمە ئەم شتە روویدا، نازانم ئەم شتە بۆ روویدا، ئەوانە عەشائیرن و دەڵێن “نابێت کچ لای ئێمە زیز بێت و تەڵاق وەربگرێت و هەموویان چەکدارن.”

هاوکات برای ئەو ژنە وتویەتی”خوشكەكەم بەناحەق كوژرا لەناوماڵی خۆماندا لەكاتێكدا ماوەی ٢٠ رۆژدەبێت لەپیاوەكەی جیابۆتەوە، ئەو خاوەنی سێ منداڵە و چەندین جاری تر لێدراوەو تەهدید كراوە”
ئەو برایەی وتوشیەتی”ئەوان ٤كەس بوون سێ كەسیان چەكیان پێ بووبە تاپر و دەمانجە و كڵاشینكۆف خــوشكـــــەكەمیان كـــوشت ئەوان دەسەڵاتدارن و چەك بەدەست بوون”