سەردێر

منداڵەکەم زۆر توڕە و شەڕانییە، پێویستە چی بکەم؟

مناڵەکەم تەمەنی ساڵ و نیوێکە، زۆر تووڕەیە، گاز ئەگرێت، لە مناڵی تر ئەدات، کە یاریەک بکات و شتەکانی بۆ ڕیز نەکرێت لەخۆی ئەدات یان سەر ئەکێشێت بە دیواردا! ئەمە چ حاڵەتێکە و چاری چییە؟
ـ
دکتۆر_ئاوات_واژەیی ‏‎پزیشکی پسپۆڕ«دکتۆرا» لە گەشە و نەخۆشی مناڵ وەڵام دەداتەوە:

ئەم حاڵەتە جۆرێکە لە وڕکگرتن و دەمارگیری کە لە تەمەنی ١ بۆ ٣ ساڵدا زۆر دەبینرێت و تیایدا مناڵەکە بە کەمترین وروژاندن ھەڵدەچێت و توڕەدەبێت، دەشێ ھەندێک لەمانە ئاسنیان کەم بێت ھەر بۆیە پێویستە پشکنینی پزیشکی بکەن، ھەندێک جار پێویستە بزانرێت کە ئایا گەشەی مێشکی مناڵەكە ئاساییە؟! چونکە دەشێت ئەم ڕەفتارە بەھۆی نەخۆشی دیکەی وەک بیرکۆڵی و ئۆتیزم بێت.