سەردێر

چەند کارێک کە نابێت هیچکاتێک لەکاتی تووڕەیدا ئەنجامی بدەیت!

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکە کە نابێت هیچکاتێک لەکاتی تووڕەیدا ئەنجامی بدەیت:

-له‌ كاتی توڕه‌یدا رێگه‌ ناده‌یت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قسه‌بكات و بۆچونی خۆی بڵێت، هه‌ر بۆیه‌ واده‌زانیت كه‌ ڕاستی ته‌واو لای تۆیه‌و بابه‌ته‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌یت.


-له‌ كاتی توڕه‌یدا واده‌زانیت هه‌مووكه‌س دژی تۆیه‌، هه‌ر بۆیه‌ نه‌ك قسه‌كانت ته‌نانه‌ت ناتوانیت هه‌سته‌كانیشت ڕابگریت.

-توێژینه‌وه‌ ده‌رونیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ كاتێك تۆ به‌ توڕه‌ی ده‌دوێیت به‌رامبه‌ره‌كه‌شت توڕه‌ ده‌كه‌یت و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی تۆ قسه‌ ده‌كات، بۆیە نابێت چەلەحانێ بکەیت.