سەردێر

٩ نیشانە کە دەیسەلمێنێت جەستەت زۆر پێویستی بە مەگنیسیۆمە

مەگنیسیۆم یەکێکە لە پێداویستیە گرنگەکان بۆ جەستە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەیسەلمێنێت جەستەت زۆر پێویستی بە مەگنیسیۆمە:

 

-بێهێزی: مەگنیسیۆم لە زیاتر لە ٣٠٠ پێکهاتەی جەستەماندا هەیە و کاتێک ئەم مادەیە لە جەستەماندا کەمدەبێت هەست بە بێهیزیەکی زۆر دەکەین.

-ڕەقبونی ماسولکەکان (تەشەنوج): بونی مەگنیسیۆم لە جەستەدا دەبیتە هۆی پشودان بە ماسولکەکان و کاتێک مەگنیسیۆم لە جەستەماندا کەمدەبێت بە جوڵەی ئاسایی ماسولکەکانمان ڕەقدەبێت.

-سەرئێشەی بەردەوام: کەمی مەگنیسیۆم ڕێژەی سیرۆتونین کەمدەکاتەوە کە بەوەش گەیاندنی خوێن بە مێشک کەمدەکات و ئازاری نیوەی دروستدەکات.

-خەوزڕان: ئەوانەی مەگنیسیۆم لە جەستەیاندا کەمە، زۆربەی کات خەویان لێناکەوێت.

-چڕی ئێسکەکان: لە کاتی کەمی مەگنیسیۆم  چڕی ئێسکەکان کەمدەبنەوە و زووتر دەشکێن.

-قەبزی: بەهۆی ئەوەی سستمی جەستە بە باشی کارناکات، زۆرکات هەست بە قەبزی دەکەیت.

-جۆری دووەمی شەکرە: تێکشکاندنی خانە شەکریەکان لە خوێندا کارێکی دیکەی مەگنیسیۆمە، لەکاتی کەمبونیدا ئەگەری توشبوون بە شەکرد زیاد دەبیت.

-بێتاقەتی و قەلەقی: کەمی مەگنیسیۆم کاریگەری لەسەر لایەنی دەرونیشت هەیە و وادەکات کە زۆرکات هەست بە بێتاقەتی و قەلەقی بکەیت.