سەردێر

جگه‌ له‌ خواردن، لیمۆ بۆ ئه‌م 7 كاره‌ش به‌كار بهێنه‌

لیمۆ به‌ پاڵه‌وانی میوه‌و سه‌وزه‌واته‌كان ناسراوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سوده‌ زۆرانه‌یه‌وه‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و بواری جوانكاری هه‌یه‌تی، ئێوه‌ش ده‌توانن جگه‌ له‌ خواردن، بۆ ئه‌م ڕێگایانه‌ی دیكه‌ به‌كاری بهێنن:

 

-پێستی بنباڵ سپی ده‌كاته‌وه‌

-پێستی بنباڵ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و لێكردنه‌وه‌ی موو عاره‌قكردنه‌وه‌ زیاتر له‌ به‌شه‌كانی جه‌سته‌ ڕه‌شده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌توانیت به‌ گیراوه‌ی لیمۆ و هه‌نگوین سپی بكه‌یته‌وه‌، گیراوه‌كه‌ تێكه‌ڵبكه‌و رۆژانه‌ دوو جار  و هه‌ر جاره‌ی كاتژمێرێك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌.

 

-خاڵه‌ ڕه‌شه‌كان لاده‌بات

-لیمۆیه‌ك بكه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌و  بیهێنه‌ به‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌دا كه‌ خاڵی ڕه‌شی تێدایه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، باشتره‌ ئه‌م كاره‌ به‌شه‌و بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆر لێی نه‌دات، دەتوانیت کەمێک سۆدی نانیشی لێبدەیت.

 

-شێداركردنه‌وه‌ی لێوه‌كان

-كاتێك لێوه‌كانت وشكده‌بنه‌وه‌، بۆ ئێواره‌ كه‌مێك ئاوی لیمۆی لێبده‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی نینۆك

-به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ ڤیتامین، نینۆكه‌كانت سپی و به‌هێز ده‌كات، لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌ له‌ په‌نجه‌كانت.

 

-بۆ پێستی چه‌ور

-گه‌ر به‌ده‌ست پێستی چه‌وره‌وه‌ ده‌ناڵێنیت، ئه‌وا كه‌مێك لیمۆ بهێنه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ چه‌وره‌كاندا، ئه‌و ترشه‌ڵۆكه‌ی تێیدایه‌ توانای لادانی چه‌وریه‌كه‌ی هه‌یه‌.

 

-كرانه‌وه‌ی ڕه‌نگی قژ

-چاره‌سه‌رێكی سروشتیه‌ كه‌ كرانه‌وه‌و جوانی ده‌دات به‌ قژت، ئاوی 3 لیمۆ بگوشه‌و له‌گه‌ڵ لیترێك ئاودا تێكه‌ڵی بكه‌، دواتر بیده‌ له‌ قژت و لێبگه‌رێ بۆخۆی وشكبێته‌وه‌، له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 3 جار ئه‌م كاره‌ بكه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌بینیت.

 

-لادانی ئاسه‌واری زیپكه‌

-نیوه‌ لیمۆیه‌ك بهێنه‌ به‌و په‌ڵه‌و ئاسه‌واری زیپكانه‌ی جه‌سته‌دا كه‌ بێزارت ده‌كات، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ڕوخسارت بشۆره‌وه‌، بیرت نه‌چێت به‌ر له‌ خه‌وتن كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ به‌كار بهێنیت.