سەردێر

تارا ڕەسوڵ بەرهەمێکی ئایینی بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە

هونەرمەند تارا ڕەسوڵ بەرهەمێکی ئایینی لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە کە ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر کارەکانی بۆ کردووە.
بەرهەمەکەی تارا ڕەسوڵ بەناوی عەشقی خودا یە کە تێكستی هیوا حەلاقە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، هێمن حوسێن كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی شوكری عەلی-ە
تارا رەسوڵ لەدایکبوی ساڵی 1975، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی جیاجیایە.