سەردێر

چۆن منداڵەکەت لەسەر ڕۆژووگرتن ڕادەهێنیت؟

هانی منداڵەكەت بدە بە ڕۆژوو بێت(ئەگەر تەمەنی گونجاو بوو). بەوەی لەبری هەر ڕۆژێك بەڕۆژووبوون دیارییەكی پێ بدەیت
گرنگ نیە دیاریەکە (گران بەها بێت یان نا، گەورە بێت یان بچوك)، یان خشتەیەكی دابەشكراو بۆ سی ڕۆژ هەڵبواسە و هەر ڕۆژێك منداڵەكەت بەڕۆژوو بوو، ئەستێرەیەكی ئاڵتونی یان نیشانەیەكی دیاری لەسەر خشتەكە بۆ هەڵبواسە.
ئەم ڕەفتارانەتان كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر دەروونی منداڵەكە ت و یارمەتیدەرە بۆ بەردەوام بوونی لەسەر ڕۆژووگرتن.

سەرچاوە: كتێبی: ڕێككردنەوەی هەڵسوكەوتی منداڵ
بەرهەمی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا