سەردێر

ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەت شێوەی چۆنە؟ بزانە ئەوە چی لەسەر پەیوەندیەکەتان دەڵێت؟

هەڵبژاردنی ئەڵقەی هاوسەرگیری هەڕەمەکیی نییە و ستایلی ژیان و بیروباوەر و شێوازی پەیوەندی کاریگەری لەسەری هەیە، ئەمەی خوارەوە خوێندنەوەیەکە بۆ پەیوەندیەکەتان لە سۆنگەی هەڵبژاردنی ئەڵقەی هاوسەرگیریەوە:

 

ئەڵقەی کلاسیکی

ئەم جۆرە ئەڵقەیە کلاسیکییە و هیچکاتێکیش مۆدێلی بەسەر ناچێت، خاوەنەکانیان لە پەیوەندیدا کەسێکی پارێزگارن (محافیز) و بەوەفاشن بۆ یەکتر.

 

ئەڵقەی نقێمی خڕ

ئەم جۆرە ئەڵقەیەش هەر کلاسیکییە، هەردووکیان کەسێکی هەستیارن، بەڵام قسە خۆشن و لە پەیوەندیشدا سەرکەوتوون.

 

ئەڵقەی نقێمی هەرمێی

ئەم جۆرە کەسانە زیاتر حەزدەکەن بە ستایل و شێوازی خۆیان ژیان بکەن و نایانەوێت وەک کەسانی دیکە بن و چاولێکەری بکەن، بۆیە کەسێکی سەربەخۆن.

 

ئەڵقەی نقێمی هێلکەیی

خاوەنی ئەم جۆرە ئەڵقەیە زیاتر حەزیان لە شیکپۆشی و لەبەرکردن و دەرکەوتەن بە جلوبەرگی ڕاقی و گرانبەها و مارکەوە، مەبەستیانە کە ژیانێکی نموونەیش بۆخۆیان دەستەبەر بکەن.

 

 

ئەڵقەی نقێمی دڵ

ئەم جۆرە بۆ دوو کەسی ڕۆمانسیی دەبێت کە کێشەی ئەوەشیان نییە خۆشەویستیەکەیان لە بەرچاوی کەسانی دیکەدا دەرببڕن.

 

 

 

ئەڵقەی سێ نقێمی

ئەم جۆرە ئەڵقەیە زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە پێش هاوسەرگیریش زۆر بەیەکەوە بوون و نقێمەکانی ئەڵقەکە هێمایە بۆ ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویان.

 

 

-بەپێی توێژینەوەیەکیش ئەو کەسانەی ئەڵقەی زۆر گرانبەها دەکڕن بۆ هاوسەرەکەیان و پارەی زۆر لەوەدا خەرج دەکەن ئەگەری جیابوونەوەیان زیاترە.