سەردێر

نهێنیەک لە مانگادا هەیە کە تائێستاش هیچ زانایەک نازانێت چۆن ئەم کارە دەکەن

مانگا ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە و لە هەرێمی کوردستانیش ڕێژەیەکی زۆر لەم ئاژەڵە بەخێو دەکرێت، بەڵام نهێنیەکی زانستی لە مانگادا هەیە کە تا ئێستاش زاناکان هۆکارە زانستیەکەیان بۆ لێکنەدراوەتەوە.

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان کە لەسەر مانگا لە تەواوی جیهاندا کراوە دەرکەوتووە کە مانگاکان لە کاتی خواردندا سەریان بۆ ئاڕاستەی باشور یاخود ئاڕاستی باکور وەردەگێڕن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم خووەی مانگاکان لە هەموو کات و شوێن و دۆخێکی کەشوهەوادا دوبارەی دەکەنەوە و ڕوو لە باکور یان باشور دەکەن و دەستبە خوارد دەکەن.

ئەوەی لەم پرسەدا گرنگە ئەوەیە کە مانگاکان چۆن دەتوانن ئاڕاستەی باشور یاخود باکور لێک جودا بکەنەوە لەکاتێکدا مرۆڤ بەبێ قیبلە نما ناتوانێت ئەو کارە بکات.