سەردێر

١٤ هه‌ڵه‌ی ڕۆژووه‌وان له‌ مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ڕۆژووه‌وانە له‌ مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان کە گرنگە خۆیانی لێبەدوور بگرن:

یەكەم : فێر نەبوونی ئەحكامەكانی ڕۆژوو
دووەم : شەرم نەكردن لەخودا و نەپاراستنى زمان و چاو و دەست لە تاوان و خراپە
سێیەم : ئیسڕاف و زێدەڕەوی و بەفیڕۆدانی ماڵ لەشتی بێ هودەدا
چوارەم : تەكلیف كردنی كەس وكار بەوەی خواردن وخواردنەوەیەكی زۆر ئامادە بكەن
پێنجەم : خەوتن لەكاتی پارشێو كردندا ، بەشێوەیەك خۆی بێبەش دەكات لە باشترین شت لەو كاتە پیرۆزەدا كە داوای لێخۆش بوون كردنە
شەشەم : نەكردنی نوێژی بەیانی ، یاخود بەجوانی نەیكات ویاخود پیاوان نوێژ لەماڵەوە بكەن ونەچن بۆ مزگەوت
حەوتەم : زۆر خەوتن لەڕۆژدا ، حەتمەن ئەم كارە پێچەوانەی سوننەتی خودایە
هەشتەم : بەفیڕۆ دانی كات لەنێوان خەوتن ، وتی وتیدا ،
نۆیەم : ئیهمال كردنی قورئانی پیرۆز ، وبێ بەش بوون لەپاداشتەكەی
دەیەم : دوعا نەكردن لەكاتی ڕۆژوو شكاندندا وبەگشتی لەكاتی بەڕۆژوو بووندا
یانزەیەم : نەكردنی نوێژی مەغریب لەمزگەوت وخۆ خەریك كردن بەشكاندنی ڕۆژووەوە
دوانزەیەم: نەكردنی نوێژی تەراویح نە لەمزگەوت بەجەماعەت و نەلەماڵ بەتەنها
سیانزەیەم : شەو درەنگ خەوتن
چواردەیەم: بەپەلە ئەنجام دانی نوێژی تەڕاویح

 

نوسینى : شێخ سَعِيد بن عَلي بن وَهْف القَحْطَانِي