سەردێر

فاشیۆنی ڕەمەزان: چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ کڕینی عەبایەکی جوان

لەبەرکردنی عەبا بە مۆدێلە جیاوازەکانیەوە لە نێوان خانمانی باڵاپۆشدا مۆدێلێکی باوە بەتایبەت لە ڕەمەزاندا، ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگارییەکی گرنگە بۆ کڕینی عەبایەکی جوان:

 

شێوەی جەستە

گرنگە بەر لەوەی بڕیار لە کڕینی عەباکە بدەیت شێوەی جەستەی خۆت لەبەر چاو بگریت، بۆنمونە گەر جەستەت هەرمێیە ئەوا پێویستە عەبایەک بکڕیت کە کەمەرەکەی تەسک بێت و خوارەوەکەی پان بێت، گەر جەستەت ڕێکە بۆ خوارەوە ئەوا دەتوانیت ئەو عەبایانە بکڕیت کە لە خوارەوە پەڕە پەڕەیە.

 

درێژی

ڕەچاوکردنی قەبارە و درێژی عەباکەش خاڵێکی گرنگی دیکەیە، هەوڵبدە درێژی و قیاسی عەباکە بۆ جەستەت گونجاو بێت، چونکە گەر زۆر درێژتر بێت یاخود کورت ببێت ناشرین دەردەکەوێت.

 

قوماشەکەی

کوالێتی و جۆری قوماشیش یەکێکی دیکەیە لە ئەو لایەنە گرنگانەی کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت، جگە لەوەی ئەو وەرزەش کە عەباکەی تێدا لەبەر دەکەیت، کە ئایا بۆ زستانە یاخود هاوین.

 

 

ڕەنگەکەی

مەرج نییە ئەو رەنگەی لەبەری هاوڕێکەتدا جوان بۆتۆش جوان بێت، بۆیە گرنگە کە بەپێی شێوە و ڕەنگی پێستی خۆت عەبای گونجاو هەڵبژێریت، گەر پێستت تۆخە ئەوا دەبێت عەبای ڕەنگ کراوە لەبەر بکەیت.