سەردێر

کۆمسای ڕەخنە لە باڵاپۆشبوونی بەشێک لە هونەرمەندان دەگرێت لە ڕەمەزاندا

خانمە هونەرمەند کۆمسای ڕەخنە لەو خانمە هونەرمەند و گۆڕانیبێژانە دەگرێت کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەبنە باڵاپۆش و پێی وایە بۆ لایک و فۆلۆوەرزە.
کۆمسای لەو بارەیەوە دەڵێت”پێویستە ڕێز لەم مانگە پیرۆزە بگرین و بۆ لایک و فۆڵۆوەرز یاری بە عەقڵی خەڵک نەکەین، ئایین بۆ یەک مانگ نییە بۆ هەموو چرکەکانی ژیانە”
کۆمسای وتوشیەتی”خانمانی باڵاپۆشی جوانمان هەیە ١٢ مانگی ساڵ پاک و بێگەردن نەک تەنها بۆ یەک مانگ”