سەردێر

چۆن ڕێگری لەوە دەکەیت کە لە ڕەمەزاندا قەڵەو ببیت؟

ژمارەیەکی زۆر لە خانمان کێشەی ئەوەیان هەیە ڕەمەزانان هەرچەندە بەڕۆژوون بەڵام لەجیاتی کێشیان داببەزێت زیاتر قەڵەو دەبن، ئەمەی خوارەوە سێ ڕێگایی سەرەکییە بۆ ئەوەی ڕێگری لەوە بکەیت:

-ئاو خواردنەوە

-خواردنی دوو پەرداخ ئاو پێش خواردنی ژەمی ئێوارە بەوەش ئاوەكە بەشێكی زۆر لە گەدە داگیر دەكات و جێگای كەم دەهێڵێتەوە بۆ خواردن .

 

-شیرەمەنی


-دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینییەكان، لە ڕەمەزاندا لەبەر ئەوەی شەكری گلوكۆز  لە لەشدا كەم دەبێتەوە, هەر لەبەر ئەوەیە ڕۆژووگران كاتێك ڕۆژوو دەشكێنن زۆر تامەزرۆی شیرینی دەكەن، بۆ ئەمەش خورما و میوەكان زۆر گرنگن، چونكە شەكرەكەی ناویان سروشتییە، بەڵام خواردنی شیرینی هەویرەمەنیەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش.

 

-خەوتن


-كۆنترۆڵكردنی خەوی ڕۆژانە بەجۆرێك نابێت لەدوای بەربانگ بخەونەوە. چونكە دەبێتە هۆی قەڵەوی. بەڵام خەوتنی بەیانیان و پاش نیوەڕوان لە ڕەمەزاندا زۆر بەسودە. بەوپێیەی نابێتە هۆی كۆبوونەوەی كالۆریەكان لە لەشدا و قەڵەوی دروست نابێت.