سەردێر

رۆژانه‌ 100 گرام كه‌له‌رم بخۆ، نیوه‌ی ئه‌م پێداویستیه‌ت بۆ دابین ده‌كات

كه‌له‌رم سه‌وزه‌یه‌كی به‌سوده‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و له‌ 100 گرام كه‌له‌رمدا ته‌نها 23 كالۆری بونی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێگری له‌ قه‌ڵه‌وبون بكات.

به‌ڵام ئه‌و 100 گرامه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C به‌جۆرێك كه‌ نیوه‌ی پێداویستی جه‌سته‌ به‌ ڤیتامین C دابینده‌كات، هاوكات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین K.

هاوكات كه‌له‌رم سودێكی زۆری بۆ گه‌ده‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ست نه‌خۆشی قورحه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، یاخود هه‌وكردنی گه‌ده‌یان هەیە، جگه‌ له‌وه‌ی سودی بۆ پێست هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی پێست،  هه‌روه‌ها یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی جگه‌ریش ده‌كات.