سەردێر

بۆچی نەبوونی سنوور بۆ منداڵەکەت خراپترین شتە بۆی

نەبوونی سنوور بۆ منداڵەکەت خراپترین دۆخە لە پەروەردەی منداڵداو پێویستە دایک و باوک سنووریان بۆ کارەکانی منداڵەکەیان هەبێت و فێری وشەی “نەخێر” ببێت، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە گرنگترین ئەو زیانانەیە کە منداڵێک پێی دەگات کاتێک دایک و باوکی هیچ سنوورێکی بۆ دانانێن.

 

-نەبوونی سنوور بۆ منداڵ وادەکات کە لەکاتێکدا شتێکی بەدڵنییە، نەتوانێت کۆنتڕۆڵی هەستەکانی خۆی بکات و زۆر شێتانە ڕەفتار بکات

-هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ژیانیدا هەڵناگرێت و کەسێکی خۆپەرستیشی لێدەردەچێت.

-بۆ هەموو شتێک تەنها پشت بە دایک و باوکیان دەبەستن و کە گەورەش دەبن ئەو دۆخە تێیاندا ڕەنگدەداتەوە

-کەسانێکی قەلەق و ڕاڕا دەردەچن، بەتایبەت لەو کاتەدا کە کەس نییە بڕیاریان بۆ بدات

-ئەم منداڵانە زۆرجار یاساکان دەشکێنن چونکە پێیان وایە کە نابێت سنوردار بکرێن و بەو جۆرە ڕاهاتوون، ئەوەش دواتر زیانی گەورەیان لێدەدات

چۆن سنور بۆ منداڵەکەت دادەنێت:
– با یاساکان سادە و ڕوون و ئاشکرا بێت و بتوانن لە هۆکارەکەی تێبگەن
– بەردەوام منداڵەکەت هانبدە کە پابەندبێت بە یاساکانە و لەسەر پابەندبوونەکەی ستایشی بکە
– بەردەوامبە لەسەر پابەندبوون بەیاساکان و پاش ماوەیەک وازی لێمەهێنە، یاساکانیش بەپێی مزاجی خۆت مەگۆڕە
– با یاسا و سنورەکان ئاقڵانە و واقعی بن