سەردێر

چۆپی فەتاح سەرقاڵی کارێکی هونەری نوێیە

خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێی خۆیەتی، ئەمەش پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردو بەرهەمی “بە یادی تۆی”ی بڵاوكردەوە.
بەرهەمە نوێکەی چۆپی کارەکانی لەلایەن هونەرمەند ئاریۆس ئەنجام دەدرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە ئەنجام نەدراوە و ئاریۆس ڕایگەیاندووە کە کارە نوێکەی چۆپی تایبەت دەبێت.
چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکوک لە دایکبوە، لە تەمەنی سێ ساڵی دا بوە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتوە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دوەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی “لیڤیا”.