سەردێر

چۆن کەسێک هێور دەکەیتەوە لە کاتێکدا کە توشی تەوژمی شڵەژان و ترس (سەدمە) بووە؟

تەوژمی شڵەژان و ترس (سەدمە) Panic Attack دۆخێکی دەروونیە کە کەسێک لەکاتێکی دیاریکراودا بەهۆی ترسێکی زۆر و لە ڕادەبەدەر یاخود پەستانێکی دەروونی و سۆزداری تووندەوە توشی دەبێت، کەسەکە دڵی تەنگ دەبێت. لێدانی دڵی زیاد دەکات، تەنگەنەفەس دەبێت، هەست بە گێژخواردن دەکات.

 

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێکارە کە پێویستە بیگریتە بەر لەگەڵ کەسێکدا کە تووشی ئەم دۆخە دەبێتەوە:

 

-ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ئەوەیە کە پێویستە تۆ بە ئارامی بمێنیتەوە و کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و تۆش بەهۆی ئەوەوە نەشڵەژێیت

-نابێت لەو کاتەدا پێچەوانەی سۆزەکانی ئەو بجوڵێتیتەوە و پێی بڵێت کە بۆچی وادەکات و کارێکی هەڵە دەکات، بەڵکوو هەوڵی دڵنەواییکردن بدە

-ڕێگەی پێبدە قسەبکات و ئەوەی لە دڵیدایە دەری ببڕێت و پرسیاری لێبکە، دواتریش بە باشی گوێی لێبگرە

-داوای لێبکە هەناسەی قوڵ هەڵبمژێت و خۆشت لەگەڵیدا هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە

-بەبیری بهێنەرەوە کە ئەم دۆخەی تێیدایە کاتییە و هەر تێدەپەڕێت و پێویستە خۆڕاگر بێت

-هەوڵبدە بابەتی دیکەی لەگەڵدا بکەیتەوە و بابەتە سەرەکیەکەی لەبیر ببەیتەوە