سەردێر

خواردنی تەندرووست لە پارشێو و بەربانگدا چییە؟ پێویستە چی بخۆین؟

گرنگە بۆ ڕۆژوەوانان کە بزانن خواردنی تەندرووست لە پارشێو و بەربانگدا چییە؟ پێویستە چی بخۆین؟ بۆ ئەوەی بە تەندرووستی بمێننەوە؟

 

-ژەمە خۆراكی پارشێو

وەك جێگرەوەی نانخواردنی بەیانیە و پێكهاتەكانی دەبێت هەمان پێكهاتەی نانی بەیانی بێت، چونکە  دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەو ماوەیەی جەستە لەخۆراك و خواردنەوە بێ بەشە.

-ئەم خۆراكانە لەكاتی پارشێودا بخورێت : شۆفان، شیری كەم چەوری، نانی دروستكراو لەگەنم، نۆك، پاقلە، ماست، هێلكە.

-باشترە لە خواردنی قورس دەربەکوەیتەوە، وەک برنج و شلە و گۆشت و هاوشێوەکانی.

 

-ژەمەخۆراكی دوای بەربانگ

دابەش بكرێت و بەدوو یان سێ قۆناغێك بخورێت و نانی ئێوارە بریتی بێت لەخۆراكی سووك و ئاسان هەرسكراو.

-كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ: دووركەوتنەوە لەخۆراكە سوێرەكان، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستكردن بە تینوێتی.
-كەمكردنەوەی شیرینی: هەرسكردنی شیرنی دەبێتە هۆی بارگرانیەكی زۆر بۆ گەدە و دروستبوونی هەڵاوسان و غازات و قەڵەویی.
-خواردنەوەی بڕە ئاوی پێویست: خواردنەوەی 2 بۆ 3 لیتر ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ و پارشێو گرنگە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی ووشكبوونەوە.
-كەمكردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافینی تێدایە: وەك چاو و قاوە و خواردنەوە گازییەكان، چونكە دەبنە هۆی زیادبونی میزكردن و جەستە شلەمەنی لەدەست بدات.