سەردێر

بۆ خانمان: خشتەی گرنگیدان بە پێست و ڕوخسارت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا

لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا گرنگە کە گرنگیدان بە پێست و ڕوخسارمان لەبیر نەکەین و بە جوانی و ناسکی بهێڵینەوە، ئەمەی خوارەوە خشتەی گرنگیدانە بە پێست و ڕوخسارت لەم مانگەدا:

 

1- پاککردنەوەی ڕووخار

گرنگە لە پاش هەستان لەخەو ڕاستەوخۆ ڕوخسارت بە جوانی پاک بکەیتەوە، پاککەرەوەیەکی چەور بۆ پێستت هەڵبژێرە چونکە لە مانگی ڕەمەزاندا پێستت زیاتر وشک دەبێتەوە.

 

2- بەکارهێنانی تۆنەر

تۆنەر پێست لەو چەوری و پیسیانە پاك دەكاتەوە كە لەسەر پێست و كونیلەكان كۆبۆتەوە و بە شۆردن لاناچن، لەم مانگەدا بەهۆی ئەوەی ئێواران خواردنی چەوری زۆر دەخۆیت، ئەوا لە ژێر پێستت چەوری زیاتر کۆدەبێتەوە و پێویستە بەم بەرهەمە جوانکاریانە لایان بدەیت.

 

3- بەکارهێنانی سیروم 

بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە پێستت ڤیتامینی کەمدەکات، هەر بۆیە گرنگە کە سیرومی پێست بەکار بهێنیت بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە چرچبوونی پێستەکە و مانەوەی بە ناسکی

 

4- شێدارکەرەوەی پێست

لەپاش ئەوانە پێویستە کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بدەیت لە ڕووخسارت، چونکە وەک وتمان لەم مانگەدا پێستت زیاتر وشک دەبێتەوە.

 

5- شێدارکەرەوەی لێوەکان

ئەمەش کارێکی گرنگە کە نابێت لەبیرت بچێت بۆ ئەوەی توشی قڵیشان نەبێت.

 

 

6- کرێمی چاوەکان

بەهۆی ڕۆژوو ماندوبوونەوە خێراتر ڕەشی ژێرچاو درووستدەبێت و پێویستە کە کرێمی شێداری ژێر چاوەکان بەکار بهێنیت.

 

 

7- بەکارهێنانی دژەخۆر

ڕەنگە لەم مانگەدا  زۆر نەچیتە دەرەوە، بەڵام هەر گرنگە کرێمی دژە خۆر بدەیت لە ڕوخسارت بۆ پاراستنی لە تیشکی لاپتۆپ و مۆبایل و هاوشێوەکانی.

 

8- بەکارهێنانی برایمەر

گەر حەزتکرد ماکیاژ بکەیت، بیرت نەچێت کە بەر لەوە برایمەر بەکاربهێنیت.