سەردێر

5 نیشانە کە دەری دەخات خۆشی دەوێیت و ٥ نیشانەش کە دەیسەلمێنێت تەنها بەکارت دەهێنێت

لە قۆناغی خۆشەویستی و پەیوەندیدا هەندێک بە مەبەستی هاوسەرگیری و لێک نزیکبوونەوە بەیەکەوەن و هەندێکیش تەنها بۆ کات بەسەربردن و بەکارهێنانی کەسی بەرامبەرە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازییە بۆ ئەوەی کەسی باش و خراپ لە پەیوەندیدا لێک جودا بکەیتەوە:

1

خۆشی دەوێت: کە تەماشات دەکات و چاو دەبڕێتە چاوت دەتوانیت سۆز و خۆشویستی لە چاوەکانیدا ببینیت و هەستبکەیت کە تۆ کەسێکی تەواو جیاوازیت.

بەکارت دەهێبنێت: هەست بەوە ناکەیت کە هیچ گرنگی و تایبەتمەندیەکی جیاوازت لای ئەو هەبێت و وەک هەر کچێکی ئاسایی دیکەیت

2

خۆشی دەوێت: لەو کاتەی کە وا هەستدەکەیت ئەو لێت بێزارە و توڕە دەبێت، بەڵام بەرامبەرەکەت سۆز و خۆشەوویستی خۆیت بۆ دەردەبڕێت و واتلێدەکات کە هەست بە هاوسەنگی بکەیت لە پەیوەندیەکەدا.

بەکارت دەهێبنێت: هەموو کات واتلێدەکات کە هەستبکەیت تۆ تاوەنباریت و هەموو هەڵە و کەموکوڕیەکان بەهۆی تۆوەیە.

3

خۆشی دەوێت: کاتێک لەگەڵ تۆیە زیاتر ئاگاداری هەڵسوکەوت و گوفتارەکانی خۆیەتی و شتێک ناکات کە تۆ ئازارت پێبگات و بەردەوامیش لەپشتتە.

بەکارت دەهێبنێت: لەو کاتانەی کە تۆ لە کێشەدایت یاخود پێویستت پێیەتی، ئەو بیانووی جۆراوجۆر دەدۆزێتەوە و وندەبێت لێت.

4

خۆشی دەوێت: بە تەواوەتی دڵی خۆیت بۆدەکاتەوە و هەموو شتێکت لا باسدەکات و چاوەڕانی هەمان شت لەتۆش دەکات و بەیەکەوە بڕیارەکانی ژیانتان دەدەن.

بەکارت دەهێبنێت: ئەو خاڵە لاواز و بەهێزەکانی تۆ دەزانێت و هەوڵدەدات کە کۆنتڕۆڵت بکات و بەو جۆرەی خۆی دەیەوێت پەیوەندیەکە ئاڕاستە بکەت.

5

خۆشی دەوێت: گوێ لە کێشە و ئازارەکانت دەگرێت و لەکاتی ناڕەحەتی و بێزاریدا لەگەڵتدایە.

بەکارت دەهێبنێت: ئەو کاتانەی کە خەفەتت هەیە و بێزار و بێتاقەتیت، ئەویشی تاقەتی ئەوەی نییە لەگەڵتدابێت و بە بێدەنگی دەمێنێتەوە.

 

هەر بۆیە گرنگە کە بزانیت لەگەڵ کێی و چۆن پەیوەندی دادەنێیت، بۆ ئەوەی بتوانن دواتر لەژێر یەک سەقفدا بەیەکەوەبن و پەیوەندیەکەتان زوو کۆتایی پێنەیەت