سەردێر

چەند وەرزشێکی پشت کە تەواوی جەستەت ئاسوودە دەکات

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی پشتە کە تەواوی جەستەت ئاسوودە دەکات و ئازار و چەمانەوەی پشتیش ناهێڵێت:

 

-جوڵەی knee-to-chest

لەسەر پشتت ڕابکشێ و ئەژنۆ و سنگت بەیەکەوە کۆبکەرەوە و بەوجۆرە چەند چرکەیەک بوەستە، دواتر ١٠ بۆ ١٥ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

-جوڵەی Dog Pose

بەپێوە بوەستە و دواتر دەستت بەرە بۆخوارەوە و جەستەت بە شێوەی ژمارە ٨ لێبکە، ٢٠ تا ٣٠ چرکە ڕایبگرە.

 

 

– جوڵەی Cobra

لەسەر دەم ڕابکشێ و دواتر بە پەستانی دەستەکانت تا دەتوانیت پشتت بەرز بکەرەوە، ٢٠ تا ٣٠ چرکە ڕایبگرە.

 

-کشانی ماسولکەی ڕانەکان hamstring

دابنیشە و قاچت درێژ بکە، دواتر تا دەتوانیت سنگت بەرە بۆ لای ڕانت و هەوڵبدە دەستت بدەیت لە قاچت و تا ٣٠ بژمێرە، ٣ جار دوبارەی بکەرەوە

 

-جوڵەی child’s pose

لەسەر ئەژنۆ دابنیشە و دواتر سنگت بەرە بۆ پێشەوە بە جۆرێک سەرت بیدات لە خەویەکە و دەستت بۆ پێشەوە درێژ بکە و بیکشێنە تا دەتوانیت،  تا ٣٠ بژمێرە، ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

ڕۆژانەش ماوەیەک پیاسە بکە و بەپێ بڕۆ کە ئەوەش بۆ تەندرووستیت زۆر گرنگە